کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی‌ هاتنی خولی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی لە داشبەندی بۆکان

21:01 - 31 خاکەلێوه 2719

لە گوندی داشبەندی شاری بۆکان بە هیممەتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی، خوڵێکی دیکەی تایبەت بە فێرکردنی ڕێنووسی کوردی کۆتایی ‌پێهات. ڕۆژی هەێنی ٣٠ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی بە هاوکاری ئەنجوومەنی ئەدەبی بۆکان و ئەنجوومەنی ئەدەبی داشبەند، لە کۆڕێکی فەرهەنگی‌دا بەشێکی دیکە لە فێرخوازانی ڕێزمانی کوردی پاش کۆتایی هاتنی دەورەکەیان بڕوانامەیان پێ‌بەخشرا. ئەو ڕێوڕەسمە کە لەلایەن خەڵکی ئەدەبدۆستی داشبەندەوە پێشوازی لێکرا،لە چەند بڕگەی هونەری و فەرهەنگی پێکهاتبوو. شایانی باسە چەندین ساڵە خەمخۆران و هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی لە شاری بۆکان خەریکی کردنەوەی خولی فێرکاریی ڕێزمانی کوردین و تا ئێستاش لەو بوارەدا زۆر سەرکەوتوو بوون و بە سەدان کەسیان وەکوو مامۆستای ڕێنووسی کوردی پەروەردە کردوە.