کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

00:10 - 2 بانەمەڕ 2719

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشووە، ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، مام سەعید زێوەیی خەڵکی گوندی مڕانێی ناوچەی ڕەبەت، باوکی شەهید جەلیل زێوەیی ماڵاوایی لە ژیان کردوە. مام سەعید پیاوێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو کە هیوای ئازادی کوردستان و ڕزگاری کورد بوو لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان. شەهید جەلیل زێوەیی کوڕی مام سەعید لە شەڕێک لە گەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی هۆملی سەردەشت بریندار دەبێ و دواتر بە برینداری بەدیل دەگیرێ. شەهید جەلیل دوای چەند ساڵ مانەوە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی سەردەشت و مەهاباد و ورمێ، قارەمانانە لە سەر بیروباوەڕی کوردانەی خۆی سوور دەبێ و ئەشکەنجە و ئازار نایبەزێنێ. دژمنانی گەل کە لە پەشیمان بوونەوەی لە باوەڕەکەی هیوابڕاو دەبن، بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنن و سەرەنجام لە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٢ لە سێدارە دەدرێ و دەچێتە ڕیزی کاراوانی شەهیدانی کوردستانەوە. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە، سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری مام سەعید دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانین.