کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین فستییڤاڵی میدیای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێ

00:16 - 2 بانەمەڕ 2719

بڕیارە لە رۆژانی ٤ هەتا ٥ی بانەمەڕ بە ئامادەبوونی بەشێک لە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانی کورد یەکەمین فستیڤاڵ و پێشانگای میدیا کوردییەکان لە شاری سنە بەڕێوە بچێت. لێژنەی بەڕێوەبەریی فستیڤاڵی میدیا کوردییەکان، ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە لە پێرس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە ئەو فستیڤاڵە بە بەشداریی میدیاکانی چوارپارێزگای کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێ و لە ٨٨٩ بابەت کە بە ناوەندەی بەڕێوەبەری گەیشتووە، ٨٨٤ بەرهەم پەسندکراون. بەرپرسی ئەو فستیڤاڵە ڕایگەیاند کە لە دڕێژەی یەکەمین فستیڤاڵی میدیاکوردییەکان چەند کۆڕی تایبەت بە ڕۆژنامەوانی و هەروەها چەند خولی فێرکاریی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەدەچێ. هەروەها دوو مامۆستای ڕۆژنامەنووسی لە باشوور و باکووری کوردستان لەو فستیڤاڵەدا بەشداریی دەکەن و بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەو فستیڤاڵە لە ئاستی نیونەتەوەیی‌دا بەڕێوە بچێت.