کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی برای فەرماندەیەکی شەهیدی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

22:32 - 2 بانەمەڕ 2719

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە، بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاوی, مەحموود مێهماندۆست برای شەهید خدر خدری ناسراو بە خدرە سوور بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد. شەهید خدرە سوور لە فەرماندە بەوەج و کاراو چاونەترسەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە کۆمەڵێک قارەمانیەتی نواندوەو  نموونەیەک بوو لە ئازایەتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ناوبراو فەرماندە هێزی شەهید پێشەوا بوو کە دوای چەندساڵ خەبات و فیداکاریی لە بزووتنەوەی خوێناویی گەلەکەماندا، لە شەڕێکی قارەمانانە‌دا گیانی پیرۆزی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کرد. کاک مەحموود برای دوو شەهیدە بە ناوەکانی خدر و ئیسماعیل کە ئیسماعیل لە ساڵانی سەرەتای دەیەی 60ی هەتاویدا و کاک خدرە سوور سالی ٦٦ شەهید بوو. کاک مەحموود کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو و خەڵکی ناوچە خۆشیان دەویست. ناوبراو لە سۆنگەی ئازادیخوازیی خۆیەوە زۆر کەوتە بەر ئەزیەت و ئازاری ئیتلاعاتی سپا و جاشەکان، بەڵام قەت تەسلیمیان نەبوو و لە هەموو کاتێکدا هاوکار وپشتیوانی برا پێشمەرگەکانی بوو؛ بەتایبەت لەو کاتەی کە کاک خدر شەهید بوو ئەرکی گەورەکردن و پێگەیاندنی تاقانەکەی کاک خدری کەوتە ئەستۆ . ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرز رآگرتنی یادی وناوی فەرماندەی شەهید خدرە سوور، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەو بنەماڵە شٶڕشگێڕە دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.