کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی سویس

13:02 - 8 بانەمەڕ 2719

ھەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس پێکهاتوو لەبەرێزان: هاوڕێ زاھیر قادر حاجی بەپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس و،مامۆستا عەزیزی ئەحمەدی، کاك کاروان شێخ مەحمەدی و کاک تەها سەید مەحمەدی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٩ی ئاپڕیلی ٢٠١٩ی زایینی سەردانی سفارەتی ئامریکایان کرد لە شاری بێرن’ی وڵاتی سوئیس و لە گەڵ بەرێز واڵپێر “wallper ” لێپرسراوی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەو باوڵوێزاخانەیە کۆبوونەوە. هەیئەتی حیزب دوای سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دانی ئەو دەرفەتە، بە تیرۆریست ناساندنی سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئامریکاوە بە ھەنگاوێکی باش نرخێندرا بۆ کەم کردنەوەی دەستی رژیمی ئێران لە کار و باری وڵاتانی دراوسێدا و وەبیریان ھێنانەوە کە حیزبی دێموکرات ھەر لە سەرەتای درووست بوونی ئەو سپایە تا ئێستاش ھەموو کات دووپاتی کردۆتەوە کە سپایەکی ترۆریستیە و بۆ ئەوەش زۆر بەڵگەی روون و ئاشکرای وەک تیرۆری ساڵی ١٩٨٩ ی شاری ویەن و تیرۆری ساڵی ١٩٩٢ ی شاری بێرلین و تازەترینیشیان دانانی بۆمب لە بەردەم قەڵای دێموکرات لە ساڵی ٢٠١٦ و مووشەک بارانی کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسی لە ٢٠١٨ وەک بەڵگە ناسێندراون. ھەروەھا سپاسنامەی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە مەبەستی بە تیرۆریست ناساندنی سپا پێشکەش بە کاربەدەستانی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا. لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنە دا زۆر بە تێر و تەسەلی قسە لە سەر وردەکاری و چۆنیەتی رووداوی ١٧ی خەرمانان واتە مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات کرا و ئەوانیش ھاوخەمی خۆیان بۆ جارێکی تر دووپات کردەوە. لە کۆتایی دا نوێنەری ئەمریکا بەرێز والپیر داوای لە هەیئەتی حیزبی کرد کە پەیوەندییەکان بەردەوام بن. ھەروەھا بەڵێنی دا ھەموو ئەو بەڵگەنەی کە شاندی حیزب تەحویلی دان، کە لە ناویان دا لیستی ھەموو ئەو تیرۆرانەی سپای پاسدارانی تێدابوون کە لە باشووری کوردستان دەرحەق بە رۆڵە بێتاوانەکانی رۆژھەڵاتی کران، دەدرێنە وەزارەتی دەرەوە و فەرمانگە پەیوەندییدارەکانی حکومەتی ئەمریکا.