کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی خەمخۆر و دڵسۆزێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

00:52 - 9 بانەمەڕ 2719

بە پێی هەواڵێک کە ناوچەی دێموکراتپەروەری ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی ٦ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی یەکێک لە پشتیوانانی خەباتکارانی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت ، پاش ماوەیەک ژیان بە سەرفەرازی و تێکۆشان بۆ سەر خستنی گەلەکەی، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک شەریف عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی گاکوژەی سەرێ لە ناوچەی ڕەبەت، یەکێک بۆ لەو کەسانە کە چەندین ساڵ بە خۆی و بنەماڵەکەیەوە خزمەتی بە بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان کرد و لەو پێناوەش‌دا تووشی ئازار وئەزیەتی زۆر ببوو. ئەو تێکۆشەرە نیشتماندۆستە ناوێکی ئاشنا و خۆشناوە بۆ سەرجەم پێشمەرگەکانی دێموکرات لەهێزی زمزیران و ماڵباتی بەڕێزیان هەمووکات خزمەتی تێکۆشەرانی دێموکراتیان کردوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە سپاسی سەرجەم دۆستان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات بکات، لە نێوخۆی وڵات و هەربۆیە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کاک شەریف دەکات و هیوای سڵامەتی و سەرکەتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.