کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرین عیبادی: کۆماری ئیسلامی هەڵگری چاکسازیی نیە

00:54 - 9 بانەمەڕ 2719

شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی نوبێل، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "الجزیرە" گوتی: "ڕێگای چاکسازیی ئێران، گۆڕینی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتەیە و گۆڕینی یاساش یانێ نەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. براوەی خەڵاتی ئاشتی نوبێل لە قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە گەمارۆە نێو دەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ "من پشتیوانی لە گوشار و گەمارۆیەک دەکەم کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لاواز بکات و ناچاری بکات کە مل بە پڕنسیپە نێونەتەوەییەکان بدا ، بەڵام لەگەڵ هەژارکردنی خەڵکی ئێران نیم"، دەبێ گەمارۆکان دەسەڵاتداران ببێپكێ نەک خەڵکی بێدەرەتان شیرین عیبادی چالاکی مەدەنی و ژنەمافناسی ئێرانی لە قسەکانی‌دا باسی لە سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و گوتی "ماوەی ٢٠ ساڵە کە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە کۆماری ئیسلامی تاقی کراوەتەوە ، بۆ ئەوەی دەرکەوێ کە ئایا توانای گۆڕینی هەیە ؟، بەڵام بەداخەوە، هەموو ئەزموونەکان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوونەتەوە". ناوبراو لەسەر ئەو باوەڕیە کە هیچ چاکسازییەک لە ئێراندا ڕوو نادات، مەگەر ئەوەی کە یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە بگۆڕدرێت و ئەم کارەش دەبێت بە دەستی خەڵکی ئێران و لە نێوخۆی ئێران بکرێ". ناوبراو داوای کردوە کە بۆ کپ کردنی دەنگی پروپاگەندەو مەزنخوازی کۆماری ئیسلامی دەبێ کاناڵ و تلەویزیۆنەکانی کە لە ئاستی جیهاندا بەرنامە بڵاو دەکەنەوە گەمارۆیان لەسەر بخرێ. ساڵی ڕابردووش شیرین عیبادی و چەند کەسایەتی‌یەکی دیکە ئێرانی داواکاری بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆم بوون لە ئێران.