کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتگوێخستنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری تیکاب لە لایەن ڕێژیمەوە

16:34 - 9 بانەمەڕ 2719

پشتگوێخستن و گرینگینەدان بە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، دیاردە و پرسێکی دەیانساڵەی ئەم شارەیە. لە دابەشکردنی بووجەی پارێزگای ورمێدا، کەمترین هەزینە بۆ شارەکانی تیکاب و ساینقەڵڵا لە ناوچەی هەوشار لەبەرچاو دەگیردرێ و ئەو بڕە بوددجەیەش کە بۆ ئەم ناوچەیە و ئەم دوو شارە دیاری دەکرێ، هەمووی سەرفی گەڕەکە تورکنشینەکان دەکرێ و کوردەکان پشتگوێ دەخرێن. نۆ نموونە لە گەڕەکی شەریفئاوای شاری تیکاب کە گەڕەکێکی تەواو کوردنشینە، زیاتر لە ١٠ ساڵە خەڵکی گەڕەکەکە داوای شوێنێکی وەرزشی دەکەن، بەڵام هیج وڵامێکیان نادرێتەوە. تەنانەت بۆ ئەم مەبەستە چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی شارەکە بەڵێنی هاوکاریی ماڵییشیان بە خەڵکەکە داوە بەڵام، کاربەدەستانی دەوڵەت خۆی لێ دەبوێرن و پشت گوێی دەخەن. بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی لەم پێوەندییەدا بە دەستمان گەیشتووە؛ چەند ڕۆژ پێش نوێنەری شاری تیکاب لە پاڕلمانی ئێران هاورێ لە گەڵ جێگری سەرۆکی پارلمان و فەرمانداری شاری تیکاب بە مەبەستی کردنەوە و دەستبەکاربوونی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری سەردانی شاری تیکابیان کرد. لەم سەردانەدا بەداخەوە وەک هەمیشە داواکاریی خەڵکی گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری تیکاب پشتگوێ خران