کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە لایەن ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی چرۆ لە شاری قوروە

20:28 - 9 بانەمەڕ 2719

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ لە شاری قوروە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی خاوێن، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێرناوی" خەمخۆری بۆ ژینگە، ئەرکی ئێمەیە" بەڕێوەبرد. بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، بە هاوکاری بەشێک لە قوتابیانی شاری قوروە لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە هەڵکەوتوو لە گەڕەکی فەرهەنگیان، هەڵمەتی نەمام چاندیان بەڕێوەبرد و بەو شێوە جوانییەکیان بە جوانییەکانی شاری قوروە زیاد کرد. شایانی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، پێشتر لە بانگەوازێكدا داوای لە هاونیشتمانییانی قوروەیی کرد بوو کە لەو هەڵمەتە مەدەنییە‌دا بەشداریی بکەن و هەر بۆیە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ‌کرا. جێی‌ئاماژەیە ئەنجوومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی شاری قوروە لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی هەتا ژینگەپارێزی ، چەندین ساڵە سەرەڕای بەربەستەکان، خەریکی چالاکی و خزمەتکردنن. هەروەها رۆژی ٦ی بانەمەڕ لە سەر دەستی ژینگەپارێزان و کەسانی خۆڕسک و خەمخۆری شاری قوروە لە دەوروبەری شارۆچکەی قەڵا کە خەڵکی هەورامی تێدا نیشتەجێن، زیاتر لە ١٠٠٠ نەمام چاندران