کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێکی کورد پاش ٣ی مانگ

20:34 - 11 بانەمەڕ 2719

تەرمی کۆڵبەرێکی بێسەروشوێن پاش سێ مانگ لە بناری حوجرەی فەقیان لە ناوچەی بابۆسی بانە دۆزرایەوە. عەباس قادرزادە خەڵکی دەرئاوی سەقز و نیشتەجێی بانە ، کە لە رێگای کۆڵبەرییەوە ژیانی بەسەر دەبرد، ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاویی لە کاتی کۆڵبەریدا بێسەروشوێن بووە، کە ڕۆژی سێ‌شەممە ١٠ی بانەمەڕ دوای نیزیک بە سێ مانگ لە چۆمێک لە ناوچەی بابۆسی بانە تەرمەکەی دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە گەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "سامان ساڵحی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "قەوەخ"ـی سەقز و "محەممەد کەریمی" خەڵكی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانه لە چیاکانی بروێشکانی بانە کەوتنە بەر هەرەسی بەفر و، لەو ڕووداوەدا بە هۆی سەرماوە ئەو دوو کۆڵبەرە گیانیان لە دەست‌دا شایانی باسە عەباس قادزادە لە ساڵی ٨٥ی هەتاوییەوە لە گەڵ بەشی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەرێمی ١، پێوەندی تەشکیلاتی دەگرێ و هاوکات کە شەرافەتمەندانە دەژیا، ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو . ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەداخبوونی خۆی لە گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامە دڵسۆزە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکا و خۆی بە هاوخەمی کەسوکاری بنەماڵەی کۆڵبەرانی بەشمەینەت دەزانێ.