کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن ڕووحانی ؛ لە شەش ڕێگای دیکەوە نەوت هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکەین

20:35 - 11 بانەمەڕ 2719

لە درێژەی گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بەستنەوەی ئێران بە هەناردە نەکردنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ، حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بانەمەڕ ڕایگەیاندووە کە نەوتی ئێران لە شەش ڕێگای دیکەوە هەناردەی بازارەکان دەکەن و ئەمریکا لەم ڕێگایانە ئاگاداری نییە. ناوبراو سەبارەت بە چۆنییەتی هەناردەکردنی نەوت و ڕێگاکان هیچی ڕانەگەیاند. هەر بەم بۆنەوە هەواڵنێری ئیرنا لە زمانی حەسەن ڕووحانییەوە ڕایگەیاند کە بە سفر گەیاندنی ئاستی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بڕیارێکی نادرووستە و ناهێڵین کە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت و هەناردە کردنی نەوتی خۆمان درێژە دەدەین. پێشتر لە وتەکانی حەسەن ڕووحانی ، دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا بە دووبارە کردنەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران ڕایگەیاندبوو کە بە هاوکاری عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی و دۆستانی دیکەمان کەمبوونی نەوتی ئێران لە بازاڕەکان دا پڕ دەکەینەوە. هەر لەم بارەوە بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندبوو کە گەمارۆ نەوتییەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران کاریگەریی جیددی لە سەر ئابووریی وڵاتەکەی داناوە.