کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ بەندیی سیاسی دادگایی و سزای 138 مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

17:38 - 16 جۆزەردان 2719

سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی تیکاب کە ماوەی ساڵێکە گیراون، دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری "چاونیوز" دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ سزای زیندانیی بەسەر سێ بەندیی سیاسی بە ناوەکانی "بێهزاد بەرادەران"، "سامان سەبزی"، "شەماڵ مەزرەعی"دا سەپاندوە. ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندەی ئەحمەداوای سەر بە شاری تیکاب لە پارێزگای ورمێ‌ن و ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیرابوون. بەپێی زانیارییەکان دادگای شۆڕش سزای 8 ساڵ زیندانی بەسەر بێهزاد بەرادەران و سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر سامان سەبزی‌دا سەپاندوە و شەماڵ مەزرەعی‌ش دوای سالێک بەندکرانی سزای 6 مانگ زیندانیی بەسەردا ساغ کراوەتەوە.