کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندابوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین

20:39 - 18 جۆزەردان 2719

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دانیال عەزیزی"، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، رۆژی هەینی ١٧ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی "کانی زەرد"، لە ناوچەی ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی پەڕی و ئێستاش لە نەخۆشخانەی سەردەشت لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون لە ٤٠ کەس تێپەڕیوەو. هەروەها پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆکاری سروشتیی وەک ڕەقهەڵاتن لە سەرما و هۆکاری ناسروشتیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوون و بریندار بوون. بەپێی ئامار و زانیارییەکان،زیاتر لە ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران ئالوودە به مینە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە، کە لەم نێوانەدا، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ، بەشی زۆری مینەکانی ئێرانی لەخۆوە گرتووە.