کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار" لە ئاوایی"مەرخۆز"ی شاری سەقز

21:42 - 18 جۆزەردان 2719

بە هەوڵ وماندووبوونی ئەنجوومەنی هیوای زانست و هاوکاری کەسانی خەمخۆر و خێرخواز، کتێبخانەی پورفسۆر"کۆچەر بیرکار"، لە گوندی "مەرخۆز"ی سەقز کرایەوە. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، ئەنجوومەنی هیوای زانستی شاری سەقز، کتێبخانەیەکی لە ژێر "کۆچەر بیرکار" بە مەبەستی هاندانی لاوان و تازە لاوانی کورد بۆ فێربوونی زانست و خۆپێگەیاندن لە گوندی "مەرخوز" کردەوە. لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی "کۆچەر بیرکار" و کۆمەڵێک لە نووسەران و قەڵەمبەدەستانی کورد، چەند بابەتی پێوەندی‌دار بە فەرهەنگ و زانست پێشکەش بە ئامادە بووان کرا. سەرەتا پەیامی کۆچەر بیرکار، لە لایەن "عادڵ درەخشانیـ"یەوە، برای کۆچەر بیرکار خوێندرایەوە. پاشان باوکی کۆچەر بیرکار،چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. لە درێژەی ئەو رێوڕەسەمەدا شاعیران و نووسەرانی بەشداربووی ئەو کۆڕە فەرهەنگییە بابەت و بەرهەمی خۆیانیان، پێشكەش بە ئامادەبووان کرد. هەروەها ماوەیەک لەمەوپێش ئەنجوومەنی هیوای زانست کتێبخانەیەکی دیکەی لە ژێرناوی "ژیلا حسێنی" لە گەڕەکی حەماڵاوای سەقز کردەوە.