کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی پیرانشار و مەهاباد و نەغەدە

22:35 - 20 جۆزەردان 2719

لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوو لە شارەکانی پیرانشار و مەهاباد و نەغەدە بە چالاکیی تەبلیغاتی خۆیان، سەر لەنوێ لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕێباز و ئامانجی شەهیدانی ئەو حیزبە پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە. بە پێی هەواڵێک لە بە دەستمان گەیشتووە شەوی ڕابردوو ١٩ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە بۆ جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیانیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی. هەروەها لە هەمان شەو لە شاری نەغەدە، دۆستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارەدا چالاکیی هاوشێوەیان بەڕێوە برد. لە شاری مەهابادیش شاری لە دایکبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لایەنگرانی ئەو حیزبە بە نووسینی دروشمی پێوەندیدار و بڵاوکردنەوەی تراكت ، بۆ جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیانیان لە بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان دووپات کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە سەرجەم لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی بە ئەمەگی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و مەهاباد، سڵاویان بۆ دەنێرێ و دەستخۆشییان لێدەکا.