کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی ڕایگەیاند کە ئێران بەخێرایی خەریکی پیتاندنی یۆرانیۆمە

18:32 - 21 جۆزەردان 2719

لە درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی و داخستنی زۆربەی ڕێگا بازرگانییەکانی وڵاتی ئێران، کۆماری ئیسلامی وەکوو پەرچەکردارێک دژ بە گەمارۆکانی ئەمریکا، خەریکی پەرەپێدانی مووشەکی بالستیک و پیتاندنی یۆرانیۆمە و ئەمریکاش لە هەوڵی ئەوە دایە کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگا. ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردان، "یوکییو ئامانۆ"  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی سازکردنی چەکی ناوکییە. ساز کردنی چەکی ئەتۆمی ئێران بەشێوەی خێرا و زیاتر لە ڕادەی دیاری کراوی ڕێککەوتننامەی بەرجامە و ئەوەش مەترسی زۆری بۆ ئێران بەدواوەیە. کۆماری ئیسلامی لەم ماوەی پێشوودا سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام بڕیاریداوە کە تا کاتی جێبەجێ کردنی خاڵەکانی بەرجام و و لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام دەمێنێتەوە. "یوکییو ئامانۆ" لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران چەندین جار تووشی هەڵە و لادان بووە لە بڕیارەکانی بەرجام ، بەلام بۆ مانەوە و بەرژەوەندی خۆی واباشترە کە لە بەرجامدا بمێنێتەوە.