کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی سەرفەرازی گەلەکەمان ماڵاوایی لە ژیان کرد

15:28 - 26 جۆزەردان 2719

دایکی شەهیدان تەها و شەمسەی ڕۆستەمی خەڵکی ژاوەرۆی سنە بە ژانی بە ئازاری ڕۆڵە کوژراوییەوە بۆ هەمیشە سەری نایەوە. خاتوو شەرافەت مورادی هاوسەری شەهید مستەفا ڕۆستەمی و کە دوو ڕۆڵەشی پێشکەش بە ئازادی کوردستان کردوە، پاش تەمەنێک ژیان بە دێموکراتدۆستییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بە پێی هەواڵێک کە لەناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی خاتوو شەرافەت مورادی خەڵکی ئاوایی هۆیە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، خێزانی شەهید مستەفا و دایکی شەهیدان، تەها و شەمسەی ڕۆستەمی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە. جێی‌وبیرهێنانەوەیە کە شەهید تەها ڕۆستەمی لە ئاوایی هەنجیران لە دەرگیریکدا لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان لە گەڵ حەوت هاوسەنگەری دیکە لە ساڵی ٦٢ی هەتاوی پەیوەست بوو بە کاروانی نەمرانەوە و پاشان شەهید شەمسە کورێکی دیکەی خاتوو شەڕافت سەری لەو ڕێبازدا داناو لە ڕێگای ئازاد کوردستاندا شەهید بوو. بە گوتەی ناسیاوانی خاتوو شەڕافەت لە ناوچە تێکۆشەرپەروەری ژاوەرۆ، نموونەی هاوسەرێکی فیداکار و دایکێکی خۆڕاگرو ژنێکی بەورەو باوەڕ بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم ژنانی باوەڕمەند و فیداکاری کورد، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خەڵکی دێموکراتدۆستی ژاوەرۆ ، بە تایبەتی سەرجەم کەسوکاری دایە شەڕافەت دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.