کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگایەکی ئاڵمانی سکاڵای کۆمپانیایەکی ئێرانی ڕەتکردەوە

18:55 - 26 جۆزەردان 2719

داگایەکی ئاڵمانی سکاڵای " ماهان ئایر"ی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەتکردەوە کە لەسەر ناوەندی فڕۆکەوانی ئاڵمان تۆماری کردبوو. کۆمپانیای فڕۆکەوانی "ماهان ئایر"ی ئێرانی بەهۆی قەدەغەکردنی گەشتەکانی لە ئێرانەوە بۆ ئاڵمان ئەو شکایەتەی ئاراستەی دادگا کردبوو کە سەرکەوتوو نەبوو و دادگا ئاڵمانییەکە بەهۆی بەڵگە و دەلیلی ئیدارەی فڕۆکەوانی ئاڵمان سکاڵەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی گەشتی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەی کۆماری ئیسلامی، بۆ پاراستنی ئەمنییەتی وڵاتی ئاڵمانە. کۆمپانیای "ماهان ئایر" سەر بە سپای پاسدارانی ئێران و دووهەمین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانە. ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە لەژێر نێوی گوستنەوەی مسافیر، چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە بۆ سووریە و حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپ و میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی گواستۆتەوە و بەو هۆیەوە کەوتۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.