کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب لە ڕەبەت

05:08 - 27 جۆزەردان 2719

فاتم شۆڕی، دایکی شەهید ڕەحمان مستەفاپوور ناسراو بە ڕەحمان زمزیرانی بە هۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشی دڵ، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، 26ی جۆزەردان لە گوندی وەڵیوی سەر بە ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد. پوور فاتم ژنێکی خۆشمەشرەف بوو. ئەو بە دوای ئیعدام کرانی کووڕەکەی لە "ورمێ" بە دەست جەللادانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازار و خەمی  زیاتر تێکەڵاوی ژیانی بوو. رەحمان زمزیرانی یەکی فەرماندە ئازاو جەسورەکانی حیزب بوو لە هێزی شەهید مینەم  و لە مەیدانی شەڕە دا چەند جار بریندار ببوو. بە داخەوە رەحمان زمزیرانی کوڕە قارەمانەکەی دێموکرات لە پیلانیکی دوژمن دەداو دەکەوێ. ڕێژیمی تێروریستیی ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ زیندانی کرا و ئەشکەنجە و ئازار درا، بەڵام تەسڵیمی ویستی ناوەندە ئەمنیەتییەکان نەبوو و، زیندانیشی کردبوو بە سەنگەری بەرەنگاری و بوێری و ئازایەتی. دایکە فاتم شانازیی لەلایەل بە خۆیەوە دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی لە ڕێگەی بەختەوەری گەلەکەیدا گیانی بەخت کردوە و ڕەحمانی کووڕی لە زینداندا یەکێک لەو کەسانە بوە کە سەری بۆ دوژمن نەوی نەکردوە و تەسلیمی ویستە چەپەڵەکانی جەللادان نەبووە. لە لایەکی دیکەش خەمبار و بە پەرۆش بۆ ڕۆڵە قارەمانەکەی کە تازە چاوی پێی ناکەوێتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سڵاو ڕێز دەنێرێ بۆ گیانی بەرزەفڕی ڕەحمان زمزیران و تێکڕای قارەمانی نێو زیندان و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی دایە فاتم دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.