کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ەیوەست‌بوونی ١٤ چالاکی بواری ژنان بە کەمپەینی "دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی"

20:16 - 15 گەلاوێژ 2719

١٤ چالاک و هەڵسوڕاوی بواری ژنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵپشتی خۆیانیان لە کەمپەینی "دەست لەکێشانەوەی خامنەیی" و "تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی" دەربڕی و، ئەوانیش خوازیاری ئەوەن کە بۆ چارەسەری کۆمەلێک گرفت وکێشەی سیاسی و فەرهەنگی لە ئێران خامنەیی واز لە دەسەڵات بێنێت. لە بەشێک لە بەیاننامەی ئەو ١٤ ژنە چالاکەدا هاتووە؛ ئێمە بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ڕەگەزپەرەستی کە بەرهەمی ڕوانگەی پیاوسالارانەی نیزامی کۆماری ئیسلامییە و بایەخەکانی ئێمەی لە ناوبردووە، بەرانبەر بەو دەسەڵاتە دژەژن و سەرەڕۆیە ڕادەوەستین و، داوای "تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی" و "سەرلەنوێ داڕشتنی یاسای بنەڕەتیی ئێران" دەکەین. لە درێژەی بەیاننامەی ئەو ١٤ ژنە باس لە هەڵاواردنی سیستەماتیک و پێشێلکرانی کەرامەتی ئینسانی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کراوەو، داوایان لە هەموو چین و توێژەکان کردووە کە لە کەمپەینی "نەمانی کۆماری ئیسلامی" پاڵپشتی بکەن. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ١٤ کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی ئێرانی بەدەرکردنی دوو بانگەواز وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ڕەهای خامنەیی و سێ دەیە دەسەڵاتداریەتی لە ژیر ناوی ڕێبەر نیزام و ویلات فقیهـ، خوازیاری ئەوە بوون کە بەشێوەی مەدەنی دەست لە کار بكێشێتەوەو، هەروەها لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا چاکسازی بکرێ.