کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیوەستبوونی بریتانیا بە هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی

20:22 - 15 گەلاوێژ 2719

بریتانیا لە زاری "دۆمێنیک ڕاب"وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بە فەرمی ڕایگەیاند کە پەیوەست دەبێ بە هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمۆز دژ بە ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی. دەوڵەتی بریتانیا دەڵێ ،ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە کە بە ئامانجی گەرەنتی هاتوچۆی دەریایی و بازرگانی لە کەنداوی فارسدا پێکهاتووە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئەمریکایە. بریتانیا هەروەها دەڵێ کە هاوپەیمانەکانی دیکەی وڵاتەکەشی هان دەدا بۆ پەیوەستبوون بەو هاوپەیمانییە. هەرچەند هێشتا وڵاتانی ئورووپایی ڕەزامەندیان لە سەر پەیوەستبوون بە ئەم هاوپەیمانەتییە دەرنەبڕیوە بەڵام پێدەچێت لە کۆتاییدابڕیاری خۆیان بگۆڕن و لە گەڵ ئەمریکا کەون. شایەنی باسە کە بریتانیا پێشتر و دوابەدوای دزینی کەشتییەکانی لە لایەن سپای پاسدارانەوە پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەکی ئورووپایی دابوو کە لە گەڵ پێشوازی زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی ،لەوانە فەرانسە و ئاڵمان بەرەوڕووبوو بەڵام دوای دەسبەکاربوونی بۆریس جانسۆن وەکوو سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، ئەو وڵاتە بڕیاریدا کە پەیوەستبێ بە هاوپەیمانەتی ئەمریکاوە.