کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتنی حەسەن ڕووحانی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

21:40 - 16 گەلاوێژ 2719

لەدرێژەی کێشە و گرفتەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکاندا بەدوای گەمارۆ خستنەسەری محمەمەد جەواد زەریف وەکوو وەزیری دەرەوەی ئێران، حەسەن ڕووحانی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە فکری ڕێگا چارەیەک‌دان بۆ چارەسەری ئەو دۆخە و دەربازبوونیان لەو کارەساتە. هەر بۆیە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕابردوو، ١٥ی گەلاوێژی حەسەن ڕووحانی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی کرد و باسی لە گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەمنییەتی کەشتیوانی لە ئاوەکانی کەنداو کرد و، چەندین پرسی دیکەی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران "ئیسنا" لە زمان حەسەن ڕووحانی دەڵێ کە سیاسەتی دەرەوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی یەکگرتوویی نیزامە نەک سیاسەتی لایەنێکی تایبەت بێ. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێککەوتنی ناوکی لە لایەن عەلیی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بووە ئێمە ڕێککەوتننامەیەکمان واژۆ کردووە کە نە دۆست و نە دووژمن ناتوانن بڵێن زیانی بۆ ئێمە هەیە. حەسەن ڕووحانی و عەلی خامنەیی هەردوو پێکەوە، ڕەنگە جیاواز بڕواننە باببەتەکانیان بەڵام مەبەستی هەموو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەر یەکە و دەیانەوێ بە لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر جەواد زەریف،بتوانن سیاسەتە ناڕوونەکانیان هەناردەی دەروەی بکەنەوە.