کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی سەتا ٢٥ی نرخی کەلوپەلە سەرەتاییەکانی نێو ماڵ لە ئەمساڵدا

21:46 - 16 گەلاوێژ 2719

بەدوای گەمارۆ خستنە سەر بەرهەمە نەوتی و پۆڵاییەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاوە و قەدەغەبوونی بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان، نرخی هەموو جۆرە بەرهەمێکی ئێران بەرزبووەتەوە. تایبەتی و گرینگیی ئەو پرسە لەوە دایە کە کەلوپەلەکانی نێوماڵ، لە دەستپێکی ئەمساڵەوە سەتا ٢٥ نرخی کەل وپەل و پێداویستییەکان هەڵکشاوەو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کڕین و فرۆشتنی ئەو جۆرە کەلوپەلانە. گەنجانی ئێران دوای ژیانی هاوسەرگیری، لە هەوڵی دابینکردنی کەلوپەلی نێوماڵین دان و بەو دۆخە نالەبارەوە و بە هەزاران زەحمەت، دەتوانن بە شێوەی قەرز چەند دانە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن.