کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەحنەی کرماشان

22:32 - 17 گەلاوێژ 2719

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان واتە ٢٥ی گەلاوێژ، لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی ئەو حیزبە لە شاری سەحنە، چالاکییەکانیان بەو بۆنەوە دەست پێکردو، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پێشوازییان لە یادی ٢٥ی گەلاوێژ کرد. بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی ڕابردوو ١٦ی گەلاوێژ بەشێک لە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەحنە بە نووسینی دروشم و بەبڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار یادی ٧٤ی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێڕێ.