کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی پەروین ئەدوایی

00:04 - 20 گەلاوێژ 2719

سەرەڕای تێپەڕینی دووحەوتوو لە دەسبەسەرکرانی ژنە چالاکوانی مەریوانی بە ناوی پەروین ئەدوایی چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بی ئاکام ماوەتەوە. پەروین ئەدوایی خەڵکی گوندی سڵێن و دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ ی٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو چالاکە مەدەنییە کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵانیش چالاک بووە، دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی نادیارە. شایەنی باسە کە زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین لە ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکرابوو،دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوومانگ ونیو، چارەنووسی نادیارەو تەنیا یەکجار بۆ ماوەیەکی کورت ئیزنیان داوە لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنیان هەبێ و، هێشتا ڕوون نەبۆتەوە بە چ هۆکارێک گیراوە . جێی ئاماژەیە کە شەپۆلی دەسبەسەرکردن و ڕەشبگیری خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی فەرهەنگی ، مەدەنی ، ژنان و ژینگەیی بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستیپێکردوە و کۆماری ئیسلامی تەنیا لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی لە کوردستان دەسبەسەرکردووە.