کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەپێدانی گەمارۆکان بۆ سەرکۆماری ئیسلامی

00:44 - 20 گەلاوێژ 2719

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاپۆتێکدا و بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، گەمارۆی خستە سەر وەزارەتی ئیتلاعات و دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی وبڕیار وایە بە زوویی گەمارۆی سەر ئەم دوو شوێنە هەستیارەی کۆماری ئیسلامی ڕابگەیێندرێت. هەروەها مارک دۆبۆویتز بەڕێوەبەری ناوەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشنتۆن داوای لە ئەمریکا کرد تا جەننەتی و ٥ ئاخوندی دیکەی مەجلیسی خوبرەگانی ڕژێم بخاتە نیو لیستی گەمارۆکانەوە. مارک گوتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەبێت جەننەتی و مەهدی شەبزندەداری جەهرۆمی، محەمەدڕەزا مودەڕسی یەزدی، سادق لاریجانی، محەمەد یەزدی و ڕەزا عەریفی لەگەڵ ۳۹ ئەندامی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام و بە تایبەت ئیبراهیم ڕەئیسی بخاتە نێو لیستی گەمارۆکانییەوە هەرلەو پەیوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا گوتی: زۆر خراپە کە خەڵکی ئێران ناتوانن تویتەر بەکار بهێنن، کەچی زەریف هێشتا لە تویتەر چالاکە. شایەنی باسە کە پێشتر خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و محەممەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران خرابوونە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.