کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەیهان کەلهۆڕ خەڵاتی جیهانیی "وومکس"ی ٢٠١٩ی بردەوە

00:52 - 20 گەلاوێژ 2719

خەڵاتی "وومکس"ی ٢٠١٩ پێشکەش بە مووزیسین و ژەنیاری بە توانای کورد کەیهان کەلهۆڕ کرا. ماڵپەڕی "وومکس" وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە باسی لەوە کردوە کە بە هۆی زاڵبوونی کەیهان کەلهۆڕ بەسەر ژەنیاریی کەمانچە و هەوڵدانی ئەو هونەرمەندە بۆ خوڵقاندنی زمانی نوێی مووسیقایی و ناساندنی مووسیقی کلاسیکی ئێران بە جیهان خەڵاتی ٢٠١٩ی خۆی پێشکەش بە کەیهان کەلهۆڕ کردووە. ئەو خەڵاتە جیهانییە کە لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینییەوە دامەزراوە هەمووساڵ لە کاتی بەرێوەچوونی پێشانگای مووسیقی جیهان بە ژەنیارو هونەرمەندێک پلەبەرز دەبخشرێت. ئەمساڵیش واتە ٢٠١٩ ئەو خەڵاتە هونەرییە لە وڵاتی فینلەند پێشکەش بە کەیهان کەلهۆڕی کورد کرا. شایانی باسە کەیهان کەڵهوڕ ژەنیاری و موزیسیەنی بەناوبانگی کورد، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شاری شاباد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و، لە تەمەنی پێنج ساڵەیی ئۆگری مویسقی دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقای رۆژهەڵات و ژەنیاریی کەمانچە، خاوەنی نازناوەی تایبەتەو لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییە جیهانییەکان چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە. ئەو هونەرمەندە جیا لەوەی ژەنیاری ئامێری تەموورە و سێ تارە، لە ژەنینی ئامێری کەمانچە شێواز و ستایلی تایبەت بەخۆی هەیە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو ئامێرە مووسیقاییە کردووە. کەیهان کەلهۆڕ بەهۆی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق کۆی بنەماڵەکەی لە شابادی کرماشان لە دەست داوە.