کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چلەمین کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد

06:09 - 20 گەلاوێژ 2719

سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ۱٨ی گەلاوێژ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد بەشدارییان لە چلەمین کۆنگرەی ئەو رێکخراوەدا کرد لە شاری کارلستاد. رۆژی یەکەمی کۆنگرە کە تەرخانکرابوو بە وتاری کرانە و بەخێر هاتن کردنی میوانان، لەلایەن خاتوو "ئەندرێ تۆر نێستام" سکرتێری لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد بەخێر هاتنی شاندی لاوانی دێموکرات کرا وەک شاندی لاوانی کوردستان. شایانی باسە لە پەراوێزی کاروباری کۆنگرەدا شاندی لاوان چاویان بە بەڕێز ستێفەن لۆڤێن سەرۆک وەزیری وڵاتی سوئێد و هەروەها بەڕێز "کالێ سون سدیت" نوێنەری سەنتەری ئولاف پالمە کەوت و هەندێ بابەتی تایبەت بە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هێنایە گۆڕێ. لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بەم کۆنگرەیەدا دەخرێتە روو.