کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی مین لە سەردەشت بۆ بە هۆی کەمئەندام ‌بوونی هاونیشتمانییەک

22:55 - 22 گەلاوێژ 2719

زۆربەی زەوی و شوێنە چۆڵەکانی دەوروبەری شاری سەردەشت ئێستاش مینی چێندراویان تێدایە و زۆرجار بوونەتەهۆی گیان لەدەستدان و کەم ئەندام بوونی خەڵکی ناوچەکە و ناوەند و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ وڵامێکیان لە هەرمبەر ئەو تەقینەوانەدا نەبووە. ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی شێرکۆ کوڕی موحەممەد و خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو کەم ئەندام بوو. ئەو هاونیشتمانییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕوی کردووەتە دەرمانخانە و نەخۆشخانەکانی سەردەشت بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە پەنجەکانی دەستی بچڕاون و قرتاون. بەپێی سەرجاوە و زانیارییەکان کە بڵاوبۆوەتەوە شەش میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران بە مینی چێندراو تێکەڵە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لەو شوێنانە بوونیان هەیە. سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە، ئیلام، کرماشان و ورمێ زیاترین رادەی مینیان هەیە و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونە و مردوون.