کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە چالاکییەکانی هەیئەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێمواتی سوئێد

23:03 - 22 گەلاوێژ 2719

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد، کۆمەڵێک پانێل و بابەت لەسەر دۆخی لاوان لە ناوچە جیاجیاکان هاتە گۆڕێ وکوردستانیش وەک ناوچەیەکی ئاڵۆز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بەتایبەتی کەمڕەنگ دیار بوو. لەلایەن شاندی یەکیەتیی لاوان پرسگەلی کۆچی لاوان و چەوسانەوەیان لەلایەن رێژیمی حاکم هاتنە بەرباس، پرسی ژینگە و لێڕەوارەکانی کوردستان و موشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادەبووان باس کران. لەبەشێکی دیکە لە چالاکییەکاندا شاندی لاوان چاویان بە نوێنەرانی لاوانی حیزبی ئەربیدە پارتی نۆروێژ کەوت. لەکۆتایی کاری کۆنگرەدا خاتوو ئاندرێ تۆڕنێستام جارێکی دیکە بە سکرتێر و، هەروەها فلیپ بۆسترۆم بە سەرۆک هەڵبژێردرانەوە و لە لایەن سکرتاریای یەکیەتیی لاوان پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزیان کرا و هەردوو بەڕێز بەڵێنی هاوکاری لەنێوان لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سوئێدیان دا بۆ داهاتوو. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ۱٨ی گەلاوێژ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد بەشداریان لە چلەمین کۆنگرەی ئەو رێکخراوەدا لە شاری کارلستاد کرد.