کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە

16:34 - 23 گەلاوێژ 2719

لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە بۆنەی ٧٤مین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دەستەیەک لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو بۆنەوە چالاکییان بەڕێوەبرد. بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشێک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاوایی قورۆشای هەڵکەوتوو لە دوو کیلۆمێتری شاری شنۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و، بەوجۆرە وێڕای ڕیزگرتن لەو یادە نەتەوەییە، ترس و سامیان لە دڵی بەکرێگیراوان و نیشتمانفرۆشان خست. لەو چالاکییە‌دا پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەچنە مزگەوتی ئەو گوندەو بۆ ماوەی نیزیک بە دوو کاتژمێر وتە بەنرخەکانی ڕێبەری مەزن شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە بڵندگۆی مزگەوتەوە بڵاودەکەنەوەو پاشان سروودی ٢٥ گەلاوێژ سەر دەخەن. ئەو چالاکییە تەبلیغییە بۆتە هۆی خوشحاڵیی خەڵکی ئاوایی و کەشێکی شۆڕشگێڕانەی خولقاندوە.