کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شارۆچکەی بڵواناوا

16:43 - 23 گەلاوێژ 2719

لاوێکی خەڵکی شارۆچکەی بڵواناوای سەر بە ناوچەی لەیلاخ بەناوی بەهرام محەممەدی کوڕی محەممەدئەمین، تەمەن ٢٦ ساڵ بە هۆکاری ناڕوون لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری "کوردستان وکورد" ناوبراو بەرەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژ لە کاتێکدا لە گەڵ باوکی لە مووچە ومەزرای خۆیان خەریکی کاری وەرزێڕی بووە، پاش ماوەیەک تەرمەکەی بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. بە گوتەی ناسیاوانی بەهرام محەممەدی کەسێکی خوشناو و جێگای رێزی خەڵکی بڵواناوە بووەو خۆکوشتنی بۆتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی ئەو ناوچە. جێی‌ئاماژەیە دیاردەی پەنا بۆخۆکوژی بردن بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونی، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە پەرەسەندن دایەو ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە سەرەتای ساڵی ٩٨ی هەتاوییەوە لە هەر یەک مانگ نیزیک بە ١٠حاڵەتی پەنا بۆ خۆکوژی بردن لە کوردستان ڕووی داوە. هەروەها لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیش زیاتر لە 40 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.