کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ سێیەمین جار لە شاری کرماشان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی کرا

17:56 - 23 گەلاوێژ 2719

بەشێکی دیکە لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێرینی کرماشان پێشوازییان لە ٢٥ی گەلاوێژ شاڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد. ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٢ی گەلاوێژ دەستەیەکی دیکە لە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کوردپەروەری کرماشان، ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌‌دا ئەندامان و دۆستانی وەفاداری حیزب لە شاری کرماشان بە ڕۆژی ڕووناک، بە نووسینی دروشم و بەبڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار یادی ٧٤ی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. شیاوی باسە لە یەکەمین رۆژانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، چالاکییە تەبلیغییەکان لە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ دەستی پێکردوەو ئەمە سێیەمین چالاکییە کە لەنێو گەورەشاری کرماشان و دەوروبەری ئەو شارە بەڕێوەچووە. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پارێزگای کرماشان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێڕێ.