کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ

19:01 - 23 گەلاوێژ 2719

بە بۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئاڵای کوردستان کە یەکێک لە هێما نەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستانە، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ هەڵدرایەوە. بە پێی هەواڵێک کە لە ورمێیەوە بەدەستمان گەیشتووە، ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٢ی گەلاوێژ لە بەرەبەری ساڵرۆژی دامەزرانی "حیزبی دێموکرات، پێشاندەری ڕێی خەبات"، ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی ئەو حیزبە لە ئاوایی گردوان سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانەدا لە بەرزاییەکانی ئەو ئاواییە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و، بەو جۆرە وێڕای ڕیزگرتن لە ٢٥ی گەلاوێژ، پشتیوانی خۆیانیان لە ڕێباز و ئامانجی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی. شایانی باسە لە یەکەم حەوتووی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لایەنگرانی و دۆستانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکییەکانی خۆیانیان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ دەس‌پێکردوەو هێشتا هەر درێژەی هەیە.