کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری "گریسی ١ "لەلایەن ئەمریکاوە

21:55 - 26 گەلاوێژ 2719

نەوتهەڵگرەکەی کۆماری ئیسلامی لە جەبەلولتارق کە بەمەرج ئازادکرابوو، لەلایەن ئەمریکاوە حۆکمی دەستبەسەرداگرتنەوەی دەرکرا. هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە ۲٦ی گەلاوێژ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە یەک ڕۆژ پاش ئازادکردنی کەشتی گریس۱ لەلایەن دادگای جەبەلولتارقەوە، دادگایێک لە ئەمریکا سەرلەنوێ حوکمی دەسبەسەرداگرتنی دەرکرد. جێسی لیو، داواکاری ناوچەی کۆلۆمبیا، بەدوای سکاڵای ئەمریکا حۆکمی دەسبەسەرداگرتنی بۆ ئەم نەوتهەڵگرە دەرکرد کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لێیە. داواکاری کۆلۆمبیا لەو حوکمە گوتوویە کە بۆ گەشت و سەفەری نەوتهەڵگری گریس۱، سوپای پاسداران بەشداری کردووە و بەپێی هەندێ بانگەشە کە هەیە تۆڕێک لە کۆمپانیا فۆرمالیتەکان لەم ڕێگاوە بە ملیۆنان دۆلار پارەیان سپیکردووتەوە. جێسی لیو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئەم حۆکمە بەپێی سکاڵا و بانگەشەی ئەمریکا دەرکراوە و ئەرکی پشتڕاستکردنەوەی ئەم بانگەشانە لە ئەستۆی ئەمریکایە.