کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەردەشت

21:43 - 27 گەلاوێژ 2719

لە شاری دێموکراتدۆستی سەردەشت بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کراو، بەو جۆڕە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو شارە ، یاد و بیرەوەریی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرزڕاگرت. شەوی ٢٦ گەلاوێژ دۆستان و یارانی هەمیشە وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات لە شاری سەردەشت، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا بۆ جارێکی دیکە ئەمەگناسی خۆیانیان بە حیزبی دێموکرات و سەرجەم تیکۆشەرانی ئەو حیزبە سەلماند. ئەو شوێنانەی لە شاری سەردەشت کە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە؛ دەور وبەری ستادیۆمی وەرزشی، حەمامی شکوفە، و بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ، سپاس وپێزانینی تایبەتی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت دەکا و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.