کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی ڕێکۆردی سانسۆری شکاندووە

22:42 - 27 گەلاوێژ 2719

وەزارەتی ئیرشادی ڕژێمی ئێران لە یەکساڵدا ۱۳ ملیۆن لاپەڕە کتێبی سانسۆر کردووە. کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتەکەی پێویستی بە سانسۆر هەیە و بۆیە ساڵانەش بوودجەی تایبەتی بۆ دیاری دەکا. وەزارەتی ئیرشادی ئێران لە یەکساڵدا ٤ میلیار تمەن خەرجی سانسۆری کتێب کردووە و بەپێی هەواڵەکان زیاتر لە هەزار مامۆستای زانکۆ خەریکی سانسۆری کتێبن و نایانهەوێ بۆ ئەم کارەش نێویان لەسەر کتێبەکان بڵاو بکرێتەوە. شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتانەیە کە ساڵ بەساڵ ئاستی زانستی و چۆنییەتی و چەندایەتیی کتێبەکانی بەهۆی سانسۆر و دەستێوەردانی نازانستییانە دادەبەزێ و، ئەوەی لە چوار چێوەی بیری تەسکی خۆیاندا نەبێ ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێ‌نادرێ.