کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کامیل ئەحمەدی لێکۆڵەری کوردی بەندکراو، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەرییە

01:41 - 29 گەلاوێژ 2719

کامیل ئەحمەدی، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوژینەکەی، داخوازی گرتنی پارێزەری کردووە شەفەق ڕەحمانی، هاوژینی ئەو لێکۆڵەرە کوردە لەو پەیوەندییەدا بە ئێران پڵاسی ڕاگەیاندووە: لەو پرۆسەیەدا کە کامیل دەسبەسەرکراوە، پارێزەرەکان ناتوانن بە هیچ شێوازێک ئێمکانی دەستپێڕاگەیشتن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ناوبراو هەبێت و بیبینن، بەداخەوە پارێزەرەکان لە لایەن خودی ناوەندەکانی حکوومەتەوە دیاری دەکرێن و لەو باوەڕەدام کە ئەوانیش ناتوانن هیچ کاریگەریەکی ئەرێنییان لە سەر ئەو ڕەوتە هەبێت ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی٩٨ی هەتاوی، شەفەق ڕەحمانی، هاوژینی "کامیل ئەحمەدی"، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان باسی لە دەسبەسەر کردنی هاوژینەکەی کرد تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو لێکۆڵەرە کوردە، ڕانەگەیاندراوە و ڕوون نییە کام یەک لە ناوەندە حکوومەتییەکان ناوبراویان دەسبەسەر کردبێت. کامیل ئەحمەدی، ساڵی ڕابردوو، خەڵاتی بونیادی ئاشتیی ژنان لە بەشی وێژە و زانستە مرۆییەکانی زانکۆی جۆرج واشینگتۆنی بە دەست هێنا ناوبراو بەهۆی نووسینە زانستییەکان و چالاکییەکانی لەبواری خەسارە کۆمەڵایەتییەکاندا و بە جەختکردنەوە لە سەر " ڕەگەز، منداڵان و کەمینەکان"، لەزانکۆی جۆرج واشینگتۆن خەڵاتی بۆ خۆی مسۆگەر کرد ئەم لێکۆڵەرە کوردە سەبارەت بە بابەتە فەرهەنگی- ناوچەییەکان، منداڵان و ژنان و مافی کەمینەکان خەریکی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەیە و لەم ساڵانەی دواییدا پرۆژەگەلێکی لە بوارگەلی فەرهەنگی منداڵان و ژنان، ڕەگەزو خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و ناوچەکەدا ئەنجام داوە لێکۆڵینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت بە خەتەنەی ژنان ،هاوسەرگیری منداڵان ،هاوسەرگیریی کاتی،سیغە و هاوسەرگیری سپی لە ئێراندا ئەنجام دراون.