کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی شانۆیەک لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

00:48 - 31 گەلاوێژ 2719

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ساڵڕۆژی هێرش بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی کورد لە گەڵ سپای داگیرکەری کوردستان، لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شانۆیەکی سەرشەقام بەڕێوەچوو. ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلەوێژ لە ناوەندی سێی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گردەچاڵ شانۆیەکی سەر شەقام بە ناوی "تۆڵە" بەڕێوە چوو. شانۆی تۆڵە نیشاندەری بەشێک لە جنایەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی بێ‌تاوانی کورد بوو کە لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بە فەرمانی خومەینی، کۆمەڵکوژی لە کوردستان دەستی پێکرد. شایانی باسە ئەم شانۆیە بە نووسینی"پەیمان عەبدوڵڵازادە" و دەرهێنەری شەهرام حوسێنی" هەر وەها بە ڕۆڵ گێڕانی هەندێک لە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی دانیشتووی ناوەندی سێی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش کرا.