کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٨٠هەزار کەس لە پارێزگای سنە نەخوێندەوارە

01:28 - 1 خەرمانان 2719

پرسی خوێندن و زانین لە ئێران لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان جیاوازە. ئەو شێوە لە خوێندن کە لە نێوان خەڵکی ئێران و سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە جێگای گرتووە، بە شێوەیەکی سەقەت، شاردنەوەی ڕاستییەکان، هەڵاواردن و چەندین شێوەی دیکە بووەتە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە کە ساڵانە هەزاران کەس لە زانکۆکان خوێندن تەواو دەکەن و هەزاران کەسیش دەست لە خوێندن هەڵدەگرن. شایانی باسە کە لە کۆمەڵگەی ئێران، پێکهاتووە لە چەند نەتەوەی جیاواز وەکوو کورد و عەرەب و تورک و فارس کە هەرکام لە نەتەوەکان بەپێی نزیکتربوون بە دەسەڵاتی ناوەندییەوە، دۆخ و پرسی و خوێندنیان جیاوازە. هەر لەو پێوەندییدا، دەبێ ئاماژە بە پرسی خوێندەواری و نەخوێندەواری لە کوردستان لەم چەند ساڵەدا بکەین کە بەپێی نوێترین ئامارەکان کە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە بڵاوی کردووەتەوە. سدیقە عەبدوڵڵاهی، جێگری فێرکاری و پەروەردەی شاری سنە بە ئاماژە کردن بە دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە خوێندەواری وتی: دوایین ئامارەکانمان لە ساڵی ٩٥دا بووە کە کەسانی تەمەن ١٠ تا ٤٩ ساڵ کە لە کۆمەڵگەدا نەخوێندەوار دێنە ئەژمار، ٨٢هەزار و ٢٥٠ کەسە، واتە سەتا ٧.٨٢ ی کۆمەڵگە پێک‌دێنن. شیاوی باسە دوای شاری سنە، شاری مەریوان دوویەمن شارە لەو پارێزگایە کە ڕادەی نەخوێندەواری زۆرەو هۆکارەکەشی بۆ کۆچی بە ناچاری خەڵک و نەبوونی قوتابخانەی شیاو لە گوندەکان و بەجماوی لە خوێندن دەگەڕێتەوە. بەگوتەی ڕەمەزان یووسفی یەکێک لە بەرپرسانی "نضت سواد آموزی" تەنیا لە شاری سنە زیاتر لە ١١ هەزار نەخوێندەوار هەیە.