کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

01:51 - 1 خەرمانان 2719

لە درێژەی کارەساتی کوشتن و بریندارکردنی کەسبکاران و کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کورد بدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی شنۆ کەوتە بەر دەسرێژی چەکدارەکانی ڕێژیم و بە سەختی بریندار کراوە. بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی شەوی ۳۰لە سەر ۳۱گەڵاوێژی ٩٨ی هەتاوی لە ئاکامی کەوتنە کەمینی دەستەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری کێلەشینی شنۆ ، هاونیشتمانییەک بە ناوی ناسر نووری ،کوری ئەحمەد تەمەن ۳٥ساڵە ،خەلکی شاری شنۆ کەوتە بەر دەسرێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بە توندی بریندار بووە. دەگوتری ئەو کۆڵبەرە بە برینداری دەسبەسەرکراوەو ئێستاش لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سپای پاسداران لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە باری تەندروستی ئەو کۆڵبەرە ناجیگرە و ڕێگەیان نەداوە بە بنەماڵەکەی چاویان پێبکەوێ. جێ‌وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵێش، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە دێهستانی برادۆستی شاری ورمێ، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سادق ئەورازی"بە توندی بریندار کرا.