کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست‌پێکردنی چواردەیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

22:30 - 2 خەرمانان 2719

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی خەرمانان چواردەیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی شانۆکاران و هۆگرانی هونەری شانۆ لە پارکی میللەتی شاری مەریوان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. چواردەیەمین شانۆی سەرشەقامی مەریان لە ٨ بەشی جیاجیادا بەرێوە دەچیت و بە گوتەی دەبیری ئەو فستیڤاڵە نیزیک بە ٣٠٣ بەرهەم گەیشتوونە ئەو فستیڤاڵە، کە لە بەشی کۆتایی‌دا ١٦ بەرهەم لە خولی کێبەرکێی‌دا بەشداری دەکەن. ئەو فستیڤاڵە هونەرییە بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی مەریوان درێژەی هەیە و هەمووساڵێک لە لایەن خەڵکی مەریوانەوە پێشوازی بەربڵاوی لێ‌دەکرێ. شایانی باسە فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لەسەر گەشەی هۆنەری شانۆ و شانۆنوویسی کوردی کاریگەریی ئەرینی هەبووەو لە ئاستی ئێران و جیهانیش ، وەکوو ڕووداوێکی هونەری و کێبەرکێیەکی فەرهەنگی ناسراوە. ئەمساڵ زیاتر لە ٩٥ بەرهەم و ١٠ گرووپی شانۆی وڵاتانی بیانی لەو فستیڤاڵە‌دا بەشدارییان کردووە. هەروەها چەند گرووپ لە شانۆکارانی شاری هەولێر و دەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان بەشدارن لەو فستیڤاڵەو بڕیار چەند کەس لە شارەزایانی بواری شانۆ خەڵکی وڵاتانی هولەند و مێکزیک لە تەنیشت چواردەیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، خولی فێرکاری بۆ فێرخوازانی شانۆ بەڕێوەببەن.