کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێیەمن فستیڤاڵی تەنبوور ژەنین لە ناوچەی داڵاهۆ

21:02 - 3 خەرمانان 2719

سێیەمین فستیڤاڵی ئاواز و مەقامەکۆنەکانی ئامێری تەنبوور لە ئاوایی بانزەلانی داڵاهۆ ، بەبەشداریی هۆگرانی ئەو ئامێرە پیرۆزەو پێشوازی بەربڵاوی خەڵکی ناوچەکە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو. لە سێیەمین فستیڤاڵی تەموورە کە بە هاوکاری "خانەی تەمبوور" و ژەنیارانی لێهاتووی ئەو ئامێرە بەڕێوەچوو، بەهرەمەندانی تەمەن ١٠ تا ٣٠ ساڵ کەوتنە کێبەرکێیەوە. لەو فستیڤاڵەدا ١٠ گرووپ لە چوار پارێزگای کوردستان و شەش پارێزگای ئێران تێ‌یدا بەشدارییان کرد. جێی‌ئاماژەیە کە ناوچەی داڵاهۆی کرماشان بە یەکێک لە پایتەختەکانی ئامێری تەنبوور یان "تەموورە " دێتە ئەژمار و ئەو ئامێرە مووسیقاییە لە نێو خەڵکی ئەو ناوچە جێگایەکی تایبەتی هەیە. شایانی باسە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا سێ فستیڤاڵی دیکە لە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی " فستیڤاڵی خەرمانان و ئەسپێ ڕەسەنی کوردی، فستیڤاڵی میوە بەهەشتییەکان" لەو پارێزگایە بەڕێوەچووە.