کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕیادی شەهیدانی ژینگەپارێز لە شاری شنۆ

22:10 - 4 خەرمانان 2719

رۆژی سێی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی هاوکات بوو لەگەڵ گیان لەدەستدانی هاورێی بەجەرگ و گیانفیدای نیشتمان که له کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان وێرای سێ له هاورێیانی گیانی پیرۆزیان پێشکەش به مرۆڤایەتی و نیشتمان کرد. بەو بۆنەوە ڕۆژی یەکشەممه ٣ی خەرمانان کاتژمێر ٦ی ئێوارێ ئەنجومەنی ژینکۆ له شاری شنۆ بۆ رێزلێنان له کەسایەتی ئەو ئازیزانه کۆڕیادێکی بەڕێوە برد. سەرەتا مێهدی جەودەت ناسراو به ئاسۆ وەکوو پێشکەشکاری بەرنامه به خوێندنەوەی شێعرێک و دواتر خوێندنی فاتیحا و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان ژینگە ئەو ڕێوڕەسمە دەستی پێکرد. لە بڕگەیەکی دیکە لەو کۆڕیادە خەبات مەنگۆڕ ڕۆژنامەنووس و ژینگەپارێزی مەهابادی به ئاوردانەوه له کەسایەتی و ژیانی کاک شەریف و شێوە هەڵسوکەوتی ژیانی له ناو سرووشت لایەنێکی تازەی بۆ بەشداربووان ئاماژە پێدا . له درێژەی ئەو کۆڕیادەدا چەند پارچە شێعرێک له لایەن مامۆستا عومەر محەمەدی ، قادر رەسولفات و خاتوو شەیدا مەحموودی پێشکەش به ئامادە بووان کرا. دواتر بۆ حەسانەوەی رووح بەرێز دلشاد ئیسماعیل زادە یەکێک له ئەندامانی ژینکۆ به خوێندنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری کەش و هەوایەکی تایبەتی به کۆرەکه بەخشی. لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە هەرکام لە بەڕێزان کەریم عەلیزادە، فەتاح سولەیمانی، رەحیم سەلامەت، فارووق ئەحمەدی لەسەر شەریف باجوەر و هاوڕێیانی قسەیان کرد.