کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی شەش مانگ ١٧٠ کەس لە کوردستان خۆیانیان کوشتوە

21:51 - 5 خەرمانان 2719

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ١٧٠ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوژییان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٣٥ کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٦ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. ئەوانەش کە لە مانگی پووشپەڕدا خۆیان کوشتبوو ٢٨ کەس بوون و لە وەرزی بەهاریش‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، ٧٢ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو. بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە ١٢٦ کەس. شایانی باسە کە خۆکوشتنی ١٢٦ کەس لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردووش لانیکەم ١٧٠ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو؛ هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنابوو. لەو ١٧٠ کەسە 62 کەسیان پیاو و  ١٠٨کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ بووه‌.