کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی ناڕەزایەتیی ئەمریکاییەکان لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوەندی بەرگری لە دێموکڕاسییەکان

21:55 - 5 خەرمانان 2719

ناوەندی بەرگری لە دێموکڕاسییەکان یەکێک لەو ناوەندانەیە کە ئەرکی بەرگریکردنە لە دێموکڕاسی و " مارک دووبۆیتس" بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە. چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی لە ناوەندی بەرگری لە دێموکڕاسییەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە دەستی هەیە لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوابەدوای ئەو هەڕەشەیەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەندین ناوەند و ڕێکخراو و سەناتۆر و کەسایەتی سیاسیی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان مەحکووم و لە هەمانکاتدا هەر چەشنە هەڕەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەو ناوەندە بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا ناوبرد.