کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی دێموکڕات لە شاری بانە

00:52 - 22 خەرمانان 2719

بەپێی هەواڵیک کە بە کوردستان و کورد گەیشتوە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، دایە خاتوون کەریمیان دایکی شەهید حیسام کەریمی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. خاتوون کەریمیان وەک دایکی هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان هەر چاوەڕێی ڕۆژی ئازادی کوردستان و دیتنەوەی ڕۆڵە پێشمەرگەکانی بوو. حیسام کەریمی یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزی ئاربابای بانە بوو کە بەهۆی ئازایەتی و فیداکارییەوە ببوو بە سەرپەلی یەکێک لە پەلەکانی ئەو هێزە و نەخشیکی بەرچاوی هەبوو لە شەڕەکانی ناوچەی بانەدا. حیسام کەریمی لە پاییزی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوییدا بەداخەوە لە شەڕێکی قارەمانانە لە پشتی گوندی سەدبار شەهید بوو و چۆ نێوڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە خاتوون کەریمیان و بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.