کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمبوونی ئاو بۆتە کێشەیەکی گەورە لە ئێراندا

17:12 - 26 خەرمانان 2719

ئاو وەک یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، لە وڵاتی ئێران هەر بەرەو کەمی دەڕوا و ئەوەش بۆتە مەترسیییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئێران. لەگەڵ ئەوەی کە لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی باران بارینی زۆرەوە زیان و زیانێکی گەورە بەر خەڵکی ئێران کەوت و چەند شار و چەندین گوند نوقمی ئاو بوون، بەڵام بەهۆی ناکارامەیی کاربەدەستانی دەوڵەت ئێستاش ئێران لەگەڵ نەبوونی ئاو بەرەوڕوویە. بە وتەی کاربەدەستانی ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئێران تووشی قەیرانی بێ ئاوی بووە. هەر بە وتەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا ٨٠٠٠ گوند لە ئێران لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم پارەیەکی زۆری بۆ چارەسەری بێ ئاوی تەرخان کردووە بەڵام بەهۆی گەندەڵی و خەمساردییەوە نەیانتوانیوە کێشەی بێ ئاویی وڵات چارەسەر بکەن.