کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی هێز ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان دەکا

17:40 - 28 خەرمانان 2719

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ خەرمانان کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی گوشاری زیاتر بۆ سەر کۆڵبەران و بەستنی ڕێگە سنووریەکان هێزی سەربازی زیاتری ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا کرد. شایانی باسە کە هەرلەسەرەتای داگیرکردنی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەشیکی بەرچاوی ئەو هێزەی ڕێژیم بە چەک و چۆڵی قورس و پێشکەوتوو لە کوردستان بۆ مەبەستی سەرکوتکردن و کپکردنی دەنگی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان جێگیر کراوە و بەردەوام ئەو هێزانە زیاتریش کراون و بە گشتی کوردستان میلیتاریزە کراوە ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ترسی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی کورد و بزووتنەوەی کوردستان . هەر لەو پێوەندییەدا کوشتنی مرۆڤی کورد لە کوردستان بۆتە پیشەی ڕۆژانەی چەکدارەکانی ڕێژیم، بەتایبەت کوشتنی کاسبکار و کۆڵبەر و تەنانەت ڕەحم بە شوان مەڕ و ماڵاتیش ناکەن.