![](/files/bawki-shahid-1.jpg)
"حاجی محەممەد عەبداڵی" خەڵکی گوندی خەڵیفەلیانی ناوچەی سندووسی شارستانی نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
حاجی محەممەد یەکێک لە کەسایەتیەکانی دیاری شارستانی نەغەدە و مەهاباد و دەوروبەر و لە بنەماڵەیەکی دڵسۆز و خۆشناوی ناوچەکە بوو و ماڵەکەیان لەسەردەمی نیزامی پاشایەتی شوێنک بووە بۆ حەوانەوەی شۆڕشگێران.
"حاجی محەممەد" لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی تا سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ یەکێک لە ئەندامانی چالاکی نهێنی حیزبی دێموکرات بووە. ناوبراو هەمیشە لە گەڵ تەشکیلاتی نهێنی لە شاخ و لە ناوچەکەدا بە بەردەوامی لەگەڵ شەهید مراد شیرێژ و هاوڕێکانی لە پێوەندیدا بووە .
لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی و ڕووخانی ڕێژیمە پاسایەتی، بە بنەماڵەوە تێکەڵ بە شۆڕش و پێشمەرگایەتی بوون و لەو ڕیگەیدا کوڕێکی بە ناوی "ڕەحمان عەبداڵی " کە یەکێک لە فەرماندە و کادر تێکۆشەرەکانی دێموکرات بوو شەهید بوو. بنەماڵەی عەبداڵی یەکێک لەو بنەماڵانە بوون کە بۆ شۆڕش و کوردایەتی هەزینەی زۆریان بە خوێن پێشکەشی جووڵانەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد کردوە و چەند خزم و کەسی نزیکیان لە پێشمەرگایەتی و لە قەتڵ وعامەکانی ناوچەی سندووس بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناحەق شەهید کراون.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕیزی حاجی محەممەد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.